Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 02:26

نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 71 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌کرا

کوردستان TV
100%

یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ 71 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه‌ بۆ 71 دۆلار و 48 سه‌نت و به‌ 71 دۆلار و 35 سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر 09:30ه‌وه‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 0،56 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و به‌ 71 دۆلار و 75 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كرا.

هاوكات یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به‌ 69 دۆلار و 18 سه‌نت فرۆشرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ره‌نگه‌ له‌ڕووی ته‌كنیكییه‌وه‌ خاوی برێنت له‌نێوان 69 دۆلار و 23 سه‌نت بۆ 69 دۆلار و 64 سه‌نت به‌رهه‌ڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان 68 دۆلار و 82 سه‌نت بۆ 68 دۆلار و 41 سه‌نت بمێنێته‌وه‌.​​​​​​​

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.