شارەوانیی دهۆك نزیكەی 350 هەزار نەمام و گوڵی هەمەجۆری بەرهەمهێناوە كە سەرجەم ئەو گوڵ و نەمامانە لە پرۆسەكانی ڕازاندنەوەی ناو شار و پارك و باخچە و سەر شۆستە و شوێنە گشتییەكانی شاری دهۆكدا دەچێندرێن.
بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی سەر بە سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك، تەنیا لە ساڵی 2021دا زیاتر لە (3476000) سێسەد و چل و حەوت هەزار و شەشسەد نەمام و گوڵی هەمەجۆری بە مەبەستی ڕازاندنەوەی ناو شاری دهۆك بەرهەمهێناوە.
لەم ژمارانەدا 180 هەزار گوڵی دەمكی و 80 هەزار گوڵی هەمیشەیی و زیاتر لە 87 هەزار نەمام و دار و دارتراشوكان بەرهەمهاتوون و بە گوێرەی پلانی ئەندازەی پاركەكانی دهۆكیش ساڵانە لە مانگی نۆدا زۆرترین پرۆسەی چاندنی گوڵ و نەمامك لە شاری دهۆك بەڕێوە دەبردرێن و بۆ ئەمساڵیش ئەو پلانەیان هەیە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.