دادگای فیدراڵی رایگهیاند: کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای تەواوبوونی خولی هەڵبژاردنیان کە بەیاسا و دەستوور دیاریکراوە رادهگیرێت.
دادگای فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند: بڕیاری پەرلەمان بۆ راگرتنی کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان بەوهۆکارەیە کە ماوەی یاساییان تەواو بووە و دەنگدەران مافی خۆیانه ئەنجومەنێکی نوێ هەڵبژێرێن بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە دارایی و کارگێڕییەکان، ئەوەش بەواتای هەڵوەشاندنەوەیان نییە، چونکە ئەو ئەنجومەنانە لەچوارچێوەیەکی دەستوریدا و پێویستدا پێکهێنراون.
دادگای فیدڕاڵی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، کاری ئەنجومەنی پارێزگاکان دوای تەواوبوونی خولی هەڵبژاردنیان کە بەیاسا و دەستور دیاریکراوە رادهگیرێت و بەردەوامیان لهكار كردن پێشێلکردنی مافی گەلە لە دەنگدان.
ئاماژه بهوهش دراوه ئەنجومەنی پارێزگاکان بنەمای دەستوری هەیە و نابێت رۆڵیان پەراوێز بخرێت لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان، هەروەها تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش دیاریکراوە و نابێت ئەو وادەیە پێشێلبکرێت، لەبەر ئەوەی مافی هاوڵاتیانە ئەنجومەنێکی نوێ بەشێوەیەکی راستەوخۆ دیاریبکەن.
پەیوەست بە دەسەڵاتی یاسادانانیش لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە دادگای فیدڕاڵی ئەوەی خستوەتەڕوو، ئەنجومەنی پارێزگاکان دامەزراوەیەکی ناوخۆیی و کارگێڕین کە دەسەڵاتیان لەچوارچیوەی دارایی و کارگێڕی دایە و لەسەر بنەمای لامەرکەزی پێیاندراوە، دەستور دەسەڵاتی یاسادانانی بە ئەنجومەنی پارێزگاکان نەبەخشیوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.