Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:16

سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌کان بۆ جوتیارانی هه‌رێمی کوردستان بۆ ساڵی 2020 خه‌رج ده‌کرێت

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم بۆ ساڵی 2020 خه‌رج  ده‌كرێت .
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌رێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایده‌گه‌ێنێت: له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقه‌وه‌ به‌شێوه‌ی چه‌كی بانكی بڕه‌ پاره‌ی جوتیاران  ره‌وانه‌ كراوه‌ .
راشیده‌گه‌ێنێت: به‌پێی شاره‌كان شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران دیاری كراوه‌ .

نه‌وزاد شێخ كامیل ده‌شڵێت:   له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی چه‌كی بانكی بڕه‌ پاره‌ی جوتیارانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، به‌م شێوه‌یه‌: 
سلێمانی : 
بیست وسێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دینار .
هەولێر:
یازدە ملیارونۆسەدو حەوت ملیۆن دینار .
دهۆک:
دەملیاروحەوت سەدوشەست وپێنج ملیۆن دینارە.


شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.