Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 06:39

مستەفا کازمی گۆڕانکاری لە حکوومەتدا دەکات

کوردستان TV
100%

جەواد موسەوی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرون، رایگەیاند کە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیارداوە لە میانی ماوەکانی داھاتووە، گۆڕانکاری لە حکوومەتدا بکات.

جەواد موسەوی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە مستەفا کازمی بڕیاریداوە لە ماوەکانی داھاتوودا، ژمارەیەک وەزیر بگۆڕێت و گوتی: "گۆڕانکارییەکەیش ھەریەک لە وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازیی، کشتوکاڵ دەگرێتەوە لەگەڵ دەستیشانکردنی وەزیری نوێ تەندروستیی".

راشیگەیاندووە کە ھاوپەیمانی سائیرون پاڵپشتیی لە ھەنگاوەکەی مستەفا کازمی دەکات بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە حکوومەتەکەی گوتی:"بەم نزیکانە ناوی ئەو کاندیدانەی کە بۆ جێگرەوەی وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازیی، کشتوکاڵ و تەندروستیی دەستنیشان دەکرێن، رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.