Erbil 21°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:19

شارەوانی سلێمانی چەند پرۆژەیەکی نۆژەنکردنەوەی شەقامەکان جێبەجێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: چەند هەڵمەتێكی نۆژەنكردنەوە و قیڕتاوكردنی شەقامەكان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوون و تێیدا ژمارەیەك شوێنێكی شارەكە بە جێبەجێكردنی پرۆژەی قیڕتاوكردن سوودمەندبوون و شارەوانیی سلێمانیش دەڵێ ئەو جۆرە پرۆژانە بەردەوامیان دەبێت.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: تیمەكانی سەر بە سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی لە درێژەی جێبەجێكردنی پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی شارەكە، دوو پرۆژەی قیڕتاوكردنیان لە شەقامەكانی گردی سەرچنار و چاككردنی شەقامی گۆڕەپانی چیا لەگەڵ نۆژەنكردنەوەی شەقامی بەردەم بانكی رەشید جێبەجێ كرد.
شارەوانی سلێمانی له‌باره‌ی جێ به‌جێ كردنی پڕۆه‌ژی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان رایده‌گه‌ێنێت:  لەپێناو خزمەتكردنی شارەكە و كارئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتییان و شۆفێران پرۆژەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقام و كۆڵانەكانی شاری سلێمانی بەردەوامیان دەبێت.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.