تیمێكی پزپشكانی چاو له ئه‌رمینیاوه گه‌یشتنه پارێزگه‌ی دهۆك و بریاره پێنج ڕۆژ بمێننه‌وه ئه‌ندامانی تیمه ژماره‌یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری تۆڕی چاو بێ به‌رانبه‌ر بۆ نه‌خۆشان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌و باره‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا پارێزگاری دهۆك ئه‌م سه‌ردانه‌ی بۆ پێشخستنی كه‌رتی ته‌ندروستی به گرنگ زانی و لای خۆیه‌وه کونسوڵی گشتیی وڵاتی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند: كه په‌یوه‌ندی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌هێزه‌و ئه‌وانیش له‌و جۆره هاریكارییانه به‌رده‌وام ده‌بن.
کونسوڵی گشتیی وڵاتی ئەرمینیا گوتیشی: هاتنی تیمی پزیشکانی ئەرمینیا بۆ دهۆک، بۆ ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەریی چاوە و هەر لە رۆژی دووشەممەوە دەست بە نەشتەرگەرییەکانیان دەکەن بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتیانی ئه‌م پارێزگایه.
له‌به‌رامبه‌ردا دكتۆر عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك به‌خێرهاتنی ئه‌م تیمه‌ی كرد و ده‌ستخۆشی له کونسوڵی گشتیی وڵاتی ئەرمینیا كرد كه هاوكار بووه بۆ هاتنی ئه‌م تیمه پزیشكیه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.