Erbil 15°C یەکشەممە 30 حوزەیران 19:07

رەوتی حیکمەی نیشتمانی: ژمارەیەک لایەنی سیاسی ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدەن

کوردستان TV
100%


سەرکردە لە رەوتی حیکمەی نیشتمانی، رەحیم عەبوودی رایگەیاند کە ژمارەیەک لایەنی سیاسی ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران عێراق دەدەن.

رەحیم عەبوودی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ژمارەیەک لایەنی سیاسی بەھۆی ئەوەی لە شەقامی عێراقییدا کاریگەرییان نەماوە، ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن و گوتی:
ژمارەیەک لایەنی سیاسی دیکە رەتی دەکەنەوە کە ھەڵبژاردنی پێشوەختە، دوابخرێت.

گوتیشی: ئەو لایەنە سیاسییانەی کە ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدەن کار لەسەر سیناریۆیەکی دیکە دەکەن ئەوەیش ئەوەیە لە قۆناغی داھاتوودا، حکوومەتێکی کاتی پێکبهێندرێت تا ئەو کاتەی ھەڵبژاردن ئەنجام دەدەرێت، ئەوەیش بە ئامانجی پاراستنی ھەژموون و بەرژەوەندیی سیاسیی خۆیان.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ چەندین جار رایگەیاندووە کە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، ئەنجام دەدرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.