لە ماوەی مانگی رابردوو 29 هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستانی ئێران کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی چوار کەسیان له‌خوار 18 ساڵ بووە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، لە ماوەی مانگی بانەمەڕی 2721، لانیکەم 29 هاوڵاتیی کورد کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا 14 ژن و 15 پیاو کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی چوار کەسیان (سێ کچ و یه‌ك کوڕ) ژێر 18 ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئیلام: دوو حاڵەت (یه‌ك ژن و یه‌ك پیاو)
پارێزگای کرماشان: سێ حاڵەت (یه‌ك ژن و دوو پیاو)
پارێزگای سنە: هه‌شت حاڵەت (سێ ژن و پێنج پیاو)
پارێزگای ئورمیە: 16 حاڵەت (نۆ ژن و حه‌وت پیاو)
هۆکاری خۆکوشتن:
کێشەی خێزانی: 17 حاڵەت (12 ژن و پێنج پیاو)
هەژاری و بێ‌کاری: چوار حاڵەت (چوار پیاو)
نادیار: حه‌وت حاڵەت (یه‌ك ژن و شه‌ش پیاو)
ڕێگری کردن لە شوو کردن: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك ژن)
شێوەی خۆکوشتن:
خۆهەڵواسین: 17 حاڵەت (شه‌ش ژن و 11 پیاو)
خواردنی حەب: حه‌وت حاڵەت (سێ ژن و چوار پیاو)
خۆسووتاندن: سێ حاڵەت (سێ ژن)
خۆ خستنە ناو رووبار: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك ژن)
بەکارهێنانی چەک: یه‌ك حاڵەت (یه‌ك ژن).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.