Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:57

بە گوژمەی زیاتر له‌ 2 ملیار دینار 9 پڕۆژه‌ی رێگاو و بان لە ھەولێر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


 بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر رایگەیاند، لە سنووری پارێزگای ھەولێر نۆ پڕۆژەی رێگا بە گوژمەی 2ملیار و400 ملیۆن دینار چاک دەکرێنەوە و لیژنەیان بۆ دروست کراوە، لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەستبەکار دەبن و پڕۆژەکان ئەنجام دەدرێن.

عیماد محەمەد،  بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت: بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە نۆ پڕۆژەی رێگاوبان لە چاککرنەوە و نۆژەنکردنەوە ئەنجام دەدات، کە رێگای گرنگیشن بۆ ئەو ناوچانەی کە رێگاکانی چاک دەکرێنەوە، لەوانە رێگای خالند و رێگای شێخ توراب و رێگای ھەریر بۆ باسرمە و رێگای خەلیفان بۆ بالیسان و پیران بۆ مێرگەسۆر و دۆڵی مەلەکان کە رێگایەکی گەشتیارییە، لەگەڵ چەند رێگایەکی دیکە.

ده‌شڵێت: ئەو رێگایانە بۆ چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوە ٢ملیار و٤٠٠ملیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە و لە چوارچێوەی بودجەی پارێزگای ھەولێر دەبێت، چونکە پارێزگار ماوەیەکە بەدوای ئەو کارەوەیە.

عیماد محەمەد،  بەڕێوەبەری چاککردنەوەی رێگاوبانی ھەولێر باس له‌وه‌ش ده‌كات: لیژنەمان بۆ دەستپێکردنی ئەو پڕۆژانە دروست کردووە، بەڵام بە ھۆکاری تەکنیکی ھێشتا لیژنەکان دەستبەکار نەبوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.