Erbil 25°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 23:20

ھینداوی: حکوومەتی عێراق جەخت لەھەڵبژاردنێکی شەفاف و پاک و بێگەرد دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان رایگەیاند کە تا ئێستا سێ نووسراویان ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ ئەوەی تیمی خۆی بۆ چاودێریکرنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات.

عەبد حوسێن ھینداوی،راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردەوە کە تا ئێستا وەزیری دەرەوەی عێراق، سێ جار نووسراوی ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە بۆ تیمی خۆی بۆ چاودێریکرنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە رەوانەی عێراق بکات و گوتی: "لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناوەڕۆکی نووسراوەکان، گفتوگۆ دەکات و وەڵامێکی ئەرێنیش دەداتەوە".

گوتیشی: "چاودێریکرنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، کاریگەری لەسەر سەرەوەریی عێراق نابێت".

راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان، عەبد حوسێن ھینداوی باسی لەوەشکرد کە حکوومەتی عێراق، پاڵپشتی زیاتر پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان دەکات و جەختیش دەکاتەوە لەسەر ئەوەی دەبێت ھەڵبژاردنێکی شەفاف و پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

چاوەڕوان دەکرێت ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق لە 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت کە تیایدا 25 ملیۆن و 139 ھەزار و 375 دەنگدەر مافی بەشدارییکردنیان لە پڕۆسەکەدا ھەیە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.