له رێوره‌سمی یاد و وه‌فای هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه‌ی ئازیزی كوردستان (قادر زیره‌ك) ، به‌شێكی كه‌م له‌و وه‌فا و خۆشه‌ویستییه‌ی خۆمان بۆ ئه‌و هونه‌رمه‌نده و خانه‌واده‌كه‌ی دووپات كرده‌وه.
بێگومان قادر زیره‌ك، به‌و ده‌نگ و ئاواز و ئه‌دایه‌ی، كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و له چه‌ند به‌رهه‌مێكدا خۆی دیته‌وه و چووه ناو ئه‌رشیفی هونه‌ری ره‌سه‌نی كوردی، جێی خۆی له‌ناو دڵی زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه و ئێستاش به‌رهه‌مه‌كانی تام و بۆی ئه‌وكاته ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ تیپه‌ڕبوونی رۆژگار، به‌نه‌مری ماونه‌وه.
زۆر كه‌س و زۆر هونه‌رمه‌ندیش یادگاریی شیرین و تاڵیان له‌گه‌ڵ كاكه قادر هه‌بووه، ته‌ماشای ئه‌و وێنه‌یه ته‌نیا عاره‌ب بكه‌ن، كه له‌به‌رامبه‌ر وێنه‌ی قادر زیره‌ك دانیشتووه و لێی رادهمینێ، كه هه‌زار داخ و حه‌سره‌ت بۆ ئه‌وكات ده‌خوازێ و یادی ئه‌و هاوڕێیه و ئه‌و رۆژگاره‌ی بیر دێته‌وه، كه ئه‌وان وه‌ك خوێنێكی گه‌رمی هه‌ڵچوو له‌ناو گۆڕه‌پانی هونه‌ری كوردیدا گۆرانی‌یان ده‌گۆ و میلله‌ت چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه‌كانیان بوو، ئێستاش وا ده‌بینێ، په‌یتا په‌یتا هونه‌رمه‌ند و هاوڕێی هه‌ڵده‌وه‌رێن و بۆ ئه‌و دونیا كۆچ ده‌كه‌ن..
به‌ڵام من لێره‌وه به مام عاره‌بی ده‌ڵێم، برای شیرین، ئه‌و دونیایه هه‌روا بووه و هه‌رواش ده‌بێ، هێندێك ده‌ڕۆن و هێندێكی دیكه دێنه جێ.ئه‌وان رۆیشتن و چوونه رێگای خۆیان و ئێمه‌ش له‌دوای ئه‌وانین و رێگاكه ناپسێته‌وه..
رۆحی قادر زیره‌ك و ته‌واوی هونه‌رمه‌ندانی كۆچكردوو له به‌هه‌شتدا ئارام بێ و له‌شساغی و ته‌مه‌نی درێژ بۆ كاكه عاره‌ب عوسمان.
ن- فه‌رهه‌نگ غه‌فور
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.