Erbil 15°C ھەینی 28 حوزەیران 09:14

هاتووچۆی هەولێر لەسەر ‌هێرشکردنە سەر کارمەندێکیان لە لایەن ئافرەتێک روونکردنەوە دەدات

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئەو ژنەی لەسەر شەقامێکی هەولێر بە شەق  هێرشی ده‌كاته‌ سەر پۆلیسێکی هاتووچۆ روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر رایگه‌یاند: لەڕۆژی 2021/5/20 لەکاتی دوای نیوەڕۆ کارمەندێکی هاتووچۆ لەسەرشەقامی 40 مەتری نزیک کباب فاروق لەئەرک خەریکی ڕێکخستنی هاتووچۆ بووە، لەیەکتر بڕێک کە ئەرکەکەی واپێویست دەکات لایەکی شەقام ڕابگرێت ، تاکو لایەکەی تر دەڕوات،  لەو کاتە شوفێرێکی ئافرەت وادیارە خەریکی بەکارهێنانی مۆبایل بووە بۆیە ئاگای لەئاماژەی دەستی کارمەندەکە نابێت و ئەوەش دەبێتە هۆی وەستانی جوڵە لەو لایەی شەقام کەئەو ئافرەتەی لێبووە، بۆیە کارمەندەکە پێی دەڵێت مۆبایلەکەت دابنێ و ئاگات لەشەقام بێت و لەسەر ئەو سەرپێچیەی ژمارەی تابلۆکەی دەنوسێت، کەچی شوفێرە ئافرەتەکە بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانەو دوور لەڕەوشتی شوفێری لەئوتومبێلەکەی دێتە خوارەوە ، هەڕەشە لەکارمەندەکە دەکات کە ژمارەکەی بسڕێتەوە، ئەگەرنا دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەهێنێتە شوێنەکە، بەڵام کارمەندەکە گوێ بەهەڕەشەکان نادات، و ئەو جارەیان ئافرەتەکە بەدەست و بەشەق هێرش دەکاتە سەر کارمەندەکە وەلێی دەدات، لەبەر ئەوەی ئافرەتە ، کارمەندەکەی هاتووچۆ زۆر بەڕێزەوە دووری دەخاتەوەو بەرگری لەخۆی ناکات ، کەچی ئەو ئافرەتە هەر بەردەوام دەبێت لەشەق هاوێشتن تاکو خەڵک کۆدەبنەوە و دووری دەخەنەوە، و ئافرەتەکە ئامادە نابێت بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبێلەکەشی بدات بەکارمەندەکەی هاتووچۆ کەلێی داوادەکات.

فازل حاجی رایگه‌یاند: لەپاش ئەو ڕووداوە وەکو مافێکی یاسایی کارمەندەکەی هاتووچۆ چووە بنکەی پۆلیس و سکاڵای یاسایی لەسەر شوفێرەکە تۆمارکرد ، کە بابەتی دەستدرێژی کردنە سەر کامەندی هاتووچۆش لەیاسای هاتووچۆی ژمارە 86 سزایەکی قورسی داناوە بۆ ئەو حاڵەتە کە بەندکردنە و ئێمە لێرەوە وەکو هاتووچۆی هەولێر پشتگیری ئەفسەر و کارمەندانی خۆمان دەکەین بەهەموو شێوەیەک کاتێک ڕووبەڕووی توندو تیژی و قسەی ناشرین دەبنەوە بەهۆی بەجێگەیاندنی ئەرکی خۆیان لەهەر کەسێک بێت و لەهەر پلەو پایەیەک بێت.
 
ب هاتووچۆی هەولێر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.