وەزارەتی تەندروستی عێراق له‌باره‌ی شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا دڵنیایی ده‌دات و رایگه‌یاند: ڕێژەی تووشبوون به په‌تای كۆرۆنا به بەراورد بەڕۆژانی رابردوو تووشبوون كه‌می كردووه.
ریاز عەبدولئەمیر، بەڕێوەبەری فەرمانەگەی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاندووە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕێژەی توشبوون بەپەتای كۆرۆنا لەوڵاتدا بەشێوەیەكی بەرچاو هاتۆتە خوارەوە.
ریاز عەبدولئەمیر ڕاشیگەیاند، شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێدەچێت بەپێی ئەو داتایانەی بەردەستن لەڕۆژانی داهاتوودا زیاتر دابەزێت، له نه‌خۆشخانه‌كانیش ژماره‌ی تووشبووه‌كان كه‌م بۆته‌وه.
بەڕێوەبەری فەرمانەگەی تەندروستی گشتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئەگەر ژمارەی ئەوانەی ڤاكسینەكە وەردەگرن زیاد بكات ئەوا دەبێتە ڕێگر لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلی سێیەمی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ریاز عەبدولئەمیر گوتیشی: دەبێت كار بكەین بۆ بەرزكردنەوەی ڕێژە و ئاستی كوتان بەڤاكسینەكان.
له‌باره‌ی نه‌هێشتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش، بەڕێوەبەری فەرمانەگەی تەندروستی گشتی گوتی: ئه‌گه‌ر پابه‌ندبوونێك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه بۆ رێوشوێنی خۆپارێزیه‌كان هه‌بێت، پێشبینی زیادبوونی ژماره‌ی تووشبوان ناكرێت، پلانێك هه‌یه بۆ لابردنی قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌یی ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت و دەبێت هاووڵاتیان لەماوەی داهاتوودا بەردەوام بن لەپەیڕەوكردنی ڕێكارەكانی بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.