ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر4:00 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھه‌ولێر به‌شداری له‌رێوره‌سمی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی گۆڕی ھونه‌رمه‌ند قادر زیره‌ك له‌گۆڕستانی بێركۆت ده‌كات.
قادر زیره‌ك ناوی ته‌واوی قادر ئه‌حمه‌د مسته‌فایه له‌ساڵی 1954 له گوندی بێركۆت له‌دایكبووه، هه‌ر له ته‌مه‌نی مناڵییه‌وه ئه‌وینی بۆ گۆرانی و مۆسیقای كوردی هه‌بوو، كه له قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه ئه‌م به‌هره‌یه‌ی تیدا به‌دی كراوه‌و توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی لاسایی كردنه‌وه په‌ره بهبههرهكهی بدات، ئه‌م لاسایی كردنه‌وه‌ش به‌هونه‌ر و ده‌نگی مامۆستای گه‌وره "حه‌سه‌ن زیره‌ك" بووه، به‌ئه‌وینی ئه‌وه‌وه لاسایی كردۆته‌وه و هه‌ر له زووه‌وه خولیای گۆرانی و ده‌نگی "حه‌سه‌ن زیره‌ك" بووه، نازناوی زیره‌كیش هه‌ر بۆ ئه‌و كاریگه‌رییه هونه‌رییه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
قادر زیره‌ك له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی له بێركۆت ته‌واو كردووه، دواتر دێته شار و قۆناغی له شار ته‌واو ده‌كات، به‌هۆی بارودۆخی ژیان ناتوانێ خوێندن ته‌واو بكات و تاكو سێی ناوه‌ندی ده‌خوێنی.
قادر زیره‌ك له‌ساڵی 1969دا ژیانی خێزانداری پێكده‌هێنی و ماڵێك پڕ له‌ئه‌وین و هونه‌ر له‌گه‌ڵ "نه‌سرین ئه‌حمه‌د" دروست ده‌كات. دوو منداڵییان ده‌بێت به‌ناوه‌كانی "ئه‌یوب" و "ژیان".
به‌ڵام مه‌رگ ناهێڵێت قادر و نه‌سرین به‌رده‌وامی ژیانیان هه‌بێت دوای چوار ساڵ به‌یه‌كه‌وه بوون، به‌هۆی كاره‌ساتی سووتان له‌ساڵی 1973دا "نه‌سرین"ی خێزانی و "ژیان"ی كچی ماڵئاوایی له‌ژیان ده‌كه‌ن، دوای 3 ساڵ به‌ته‌نیایی و خه‌م و گریان دهردوكهسهر، ئه‌مجاره‌یان هه‌وڵی ژیانێكی نوێ ده‌دات.
له‌ساڵی 1976دا له‌گه‌ڵ خاتوو "ئاواز عه‌بدولعه‌زیز" ژیانی هاوسه‌رێتی پێكده‌هێنێت و له‌م خێزانه‌ش "ئومێد"، "ئاوات" و "ئه‌رده‌لان" له‌دایك ده‌بن.
قادر زیره‌ك یه‌كه‌م گۆرانی له‌ساڵی 1977دا له ئێزگه‌ی كوردی له‌به‌غدا تۆمار كردووه به‌ناوی "دوورم له یاران"، ئه‌م گۆرانییه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هونه‌رمه‌ند بوو له‌و كات و ساته‌دا و بووه مێژوویه‌ك بۆ ئه‌رشیفی ناوبراو، كه تا ئێستاش ئه‌م گۆرانییه هه‌ر به نه‌مری ماوه‌ته‌وه و یه‌كێكه له گۆرانییه ڕه‌سه‌نه‌كان، ئه‌وه‌ی ئاواز و تێكستی "ڕزگار خۆشناو"ه.
دواتر له‌ساڵی 1980دا توانی چه‌ند به‌رهه‌مێكی دیكه تۆمار بكات له‌وانه "دوگمه‌ی سینه، ئه‌مان ساقی، له‌بنه‌وار، بازی كوێستان"، ئیتر قادر زیره‌ك له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا ناسراو خه‌ڵك به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌وان وه‌رگرت، كه بۆنی ڕه‌سه‌نایه‌تی و پاكی لێ ده‌هات.
له به‌رواری 18/07/1981-17 قادر زیره‌ك له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێكی له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتێك له بێخاڵ و گه‌لی عه‌لی به‌گ به‌ره‌و هه‌ولێر له‌ڕێگای "خه‌لیفان-هه‌ریر" ئۆتۆمبیله‌كه‌یان وه‌رده‌گه‌ڕێ و قادر زیره‌ك و هاوڕێیه‌كی گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
له‌و كاته‌وه قادر زیره‌ك ماڵئاوایی له‌جیهانی گۆرانی و مۆسیقای كوردی ده‌كات و خۆری ته‌مه‌نی ئاوا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای به‌خته‌وه‌رییه گۆرانییه‌كانی چووه خانه‌ی "نه‌مری و ڕه‌سه‌نایه‌تی"یه‌وه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.