بێژه‌ری كه‌شه‌وهه‌وا له كةناڵی فۆكس 9 له كاتی خوێندنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌نكنیكی له وێنه‌كه‌ی دروست ده‌بێت، به‌جۆرێك وێنه‌كه‌ی خۆی له شاشه ده‌بێته چه‌ند وێنه‌یه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌ك ، ئه‌و بێژه‌ره كاتێ وێنه‌ی خۆی به‌وشێوه ده‌بینێت،پێده‌كه‌نێت و ناتوانێت كۆنترۆڵی خۆی بكات.
ئه‌و بێژه‌ره ناوی (جێنیفه‌ر ماكدیرمید)-ه له كه‌ناڵی فۆكس 9 كارده‌كات له‌په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌ست ده‌كات به پێكه‌نین به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌ڵێت "چی رووده‌دات؟" پاشان گاڵته‌وه به بینه‌رانی ده‌ڵێت " جینیفه‌ری یه‌كه‌م ،2 ،3 ".
شایانی باسه بێژه‌ره‌كانی تریش له پشت كامیراكان ئه‌وانیش پێدهكهنیین.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵه ته‌كنیكییه‌كه چاره‌سه‌ركرا، به‌ڵام بێژه‌ره‌كه به‌هۆی پێكه‌نینه‌كه‌ی نه‌یتوانی له خوێندنه‌وه‌ی كه‌ش و هه‌وا به‌رده‌وام بێت .
ئا- كامران
ژێده‌ر- الخلیج
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.