له زانكۆی كوردستان له شاری هه‌ولێر، به ناونیشانی "هه‌رێمی كوردستان-عێراق، یه‌كڕیزی و ده‌ستوور" كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به به‌شداری هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حزبی هه‌رێمی كوردستان، به ناونیشانی "هه‌رێمی كوردستان-عێراق، یه‌كڕیزی و ده‌ستوور" كۆنفرانسێكی تایبه‌ت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا كه له زانكۆی كوردستان له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت، نێچیرڤان بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی ،سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها رێواز فایه‌ق ،سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شدار ده‌بن.
هه‌روه‌ها له كۆنفرانسه‌كه‌دا جێنین ھێنیس پلاسخارت ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق و نوێنه‌ری حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌شدار بن.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شداربووان گوتاریان ده‌بێت، هه‌روه‌ها ره‌هه‌نده جیاوازه‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور بۆ هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.