رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاوی كردهوه، رۆژی سێشهممه 18 -5 - 2021، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە لانیکەم پێنج هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی "کەیوان ئەلیاسی، رەزا رەزایی، موحسین حوسەین پەناهی، مورتەزا محەممەدی و قانع خاتری" دەستگیر كردووه.
ههنگاو راشیدهگهێنێت: ئەو پێنج کەسە رۆژی رابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بە تەلەفۆن ئاگادار کرابوونەوە کە دەبێ رۆژی سێشەممە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکەن و هەر لەوێش دەستبەسەر کراون.
رێكخراوهكه راشیگهیاندووه: كهلەلایەکی دیکەوە رۆژی رابردوو هاووڵاتیەک بە ناوی شەمسەدین لوتفوڵڵاپوور و هاوژینەکەی بە ناوی گەشین لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
ههنگاو بڵاویشی كردووهتهوه: شەمسەدین ساڵی 2008 بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران حوکمی سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو.
لهكۆتاییدا رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ رایدهگهێنێت: تا کاتی نووسینەوەی ئەم راپۆرتە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەرکرانی ئەم چالاکە مەدەنیانە دیار نیە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی راگرتنیان بۆ بنەماڵەکانیان روون نەبووتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.