ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌مه 18 - 5 - 2021 ، شاندی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌دوبه‌ی پێشوازییان له‌شاندی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری وڵاتی سعودییه كرد.
ده‌سته‌كه رایده‌گه‌ێنێت: ئەمەل جه‌لال سەرۆكی دەستەی گشتی گەشتوگوزار و به‌رێوه‌به‌رانی گه‌شت و گوزاری پارێزگاكانی هه‌رێم و سه‌رۆكی یه‌كێتی فرۆكه‌وانی هه‌رێم له‌كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌هد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مین تیشكیان تاتووێی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی جۆرەكانی گەشتیاری و هەماهەنگی نێوان گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و سعودییه‌یان تاوتوێكرد .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌دا هاتووه: سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری سعودی خۆشحاڵی دەربڕی بۆ سەردانی كردنی ستاندی گەشتوگوزاری كوردستان و سود وەرگرتن لە ئەزمون و شارەزایی نێوان هەردولا و هەماهەنگی كردنی نێوان گەشتوگوزاری سعودییه و كوردستان و ئەنجامدانی دیداری هاوبەش لە ئایندە لە كوردستان و سعودییه .
رۆژی 16 - 5 - 2021، دەستەی گەشتوگوزار بە شاندێک و ستاندێک لە پیشانگەی نێو دەوڵەتی دوبەی بەشداری کرد و پێشانگه‌كه تا سبه‌ی پێنجشه‌مه 20-5-2021 به‌رده‌وام ده‌بێت.
پێشانگاكه‌ی دوبه‌ی له‌ژێر ناونیشانی بازاڕی گەشتوگوزاری له‌ناوچه‌كه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت، شاندی ده‌سته‌ی گه‌شت و گوزاری هه‌رێمی كوردستانیش به‌فه‌رمی بانگهێشتی ئه‌م پێشانگایه كراون و ده‌سته‌كه‌ش رایده‌گه‌ێنێت ئامانجیان له‌به‌شداری له‌پێشانگه‌كه‌دا: بۆ بەبازاڕکردنی گەشتوگوزاری هەرێم و راکێشانی وەبەرهێنان بۆ هەرێم به‌شدارییان كردووه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.