ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە بۆ 217 کەس بەرزبوویەوە کە 63یان منداڵن و ھەزار و 500 كەسیش برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل، لە رێگەی ئاسمان و وشکانییەوە بەردەوامە له ھێرشەکانی بۆ سەر غەززە کە زیاتر لە دوو ملیۆن كەسی تێدا نیشتەجێیە.
سهر لهئێوارهی دوێنێ سوپای ئیسرائیل ھێرشێکی چڕی بۆ سەر ناوچەکانی خان یونس و رەفەح لە باشووری غەززە ئەنجامدا.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین لە غەززە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئاکامی ھێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە بۆ 217 کەس بەرزبووەتەوە.
لە نێو ئەوانەی کە گیانیان لەدەستداوە 63 منداڵ و 36 ئافرهت ھەن و ژمارەی بریندارەکانیش بۆ ھەزار و 500 کەس بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، گرووپەکانی فەڵەستین، لەبەرامبەر ھێرشەکاندا، بەردەوامن لە ئاراستەکردنی مووشەک لە غەززەوە بەرەو ئیسرائیل.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.