دكتۆر كه‌ریم شه‌ریف قه‌ره‌چه‌تانی پسپۆڕی بواری ده‌روونی و مامۆستای زانكۆ ڕه‌خنه‌ی تووند ئاراسته‌ی ڕاگه‌یاندنی كوردی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ھەزاران حەیف بۆ کۆمەڵگای کوردی و بەناو راگەیاندنەکانی کە بە ئەم بارودۆخە گەیشت، کار وابڕوا کارەساتی مەترسیدارتریش بەرێوەیە.
قه‌ره‌چه‌تانی نووسیویه‌تی: بۆ خاتری خودا بۆ کۆمەڵگای کوردی گەیشتۆتە ئەم ئاستە نزمە، ئەیھاوار ھەرزەکارێکی ئاوارەی لێ قەوماوی کورد کە زوڵم و ستەم و ناھەقی گەیاندویەتیە ئاستی ھەرەسھێنانی دەروونی ، بە بەرچاوی بەناو راگەیاندنەوە نەوت بە خۆیدا بکات و ھەوڵی خۆ کوشتن بدات لە جیاتی پەلاماربدرێت بۆ لایەنی پەیوەندیدار ببردرێت، تۆ بێیت وێنەی بگریت و سەیری بکەیت تا دەسوتێت، ئایا شتی وا لە کۆمەلگای دەروون دروست روودەدات؟؟
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ناھەقم مەگرن کە دەڵێم لە سەدا ٩٥ تاکی کوردی دەروون شێواو‌و نادروستە، تکایە مەھێڵن منداڵ و ھەرزەکارەکانتان ئەو دیمەنانە ببینن، وەڵاھی دوای بینینی زۆر بێزار بووم ئاخر ئەم رووداو‌و دیمەنانە مرۆڤ توشی شۆک و زەبری دەروونی دەکەن، ھەزاران حەیف بۆ کۆمەڵگای کوردی و بەناو راگەیاندنەکانی کە بە ئەم بارودۆخە گەیشت.
له كۆتایشدا نووسیوییه‌تی: کار وابڕوا کارەساتی مەترسیدارتریش بەرێوەیە.
د.کەریم شەریف قەرەچەتانی ٢٠٢١/٥/١٨
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.