Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:58

چه‌کدارانی په‌که‌که‌ له‌ چیای بۆڵێ هێرشیان کرده‌ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان

کوردستان TV
100%

نیوەڕۆی ئەمڕۆسێشه‌ممه‌ لە نزیک چیای بۆڵێ چەکدارانی پەکەکە تەقەیان لە تیمێکی گواستنەوەی ئامێرەکانی مکانیک وتایبەت بە ڕێگاوبان وحەفارەیەکی ھێزەکانی پێشمەرگە کرد.

 لیوا بەھرام عەریف یاسین فەرماندەی فەرمادەی ھەلگورد له‌مباره‌یه‌وه‌ بەکوردستان تیڤی ڕاگەیاند: چەکدارانی پەکەکە بوونەتە مایەی نائارامی بۆ ناوچەکەو بەدوای نانەوەی ئاژاوەو دروست کردنی شەڕدادەگەڕێن و لەدواین پێشھاتیش دا کات ژمێر 1:40 خولەکی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەڕێگای چیای بۆڵێ و لەنزیک سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە تەقەیان لە سەنگەرەکانی ھێزی پێشمەرگە و تیمێکی گواستنەوەی ئامێرەکانی میكانیك کە هی ھێزەکانی پێشمەرگەن كرد، كه‌ بۆ پاککردنەوەی ڕێگاوبانەکان و توندو تۆلکردنی سەنگەرەکانی پێشمەرگە وکاری سەربازی بۆ ئەوشوێنانە بردراون.

بەھرام یاسین ڕاشیگه‌یاند: ڕاپێشمەرگە وەلامی دەست درێژیەکانی چەکدارانی پەکەکەیان داوەتەوە و له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌شدا پێشمەرگەی کوردستان بێ زیان بووە.

مه‌هدی داود

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.