Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:41

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌باره‌ی به‌ندکردنی نه‌خۆشێک له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئه‌هلی ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕونكردنەوەیەكدا سەبارەت بە هەواڵی ئەو نەخۆشەی كە لە یەكێك لە نەخۆشخانە تایبەتەكان نەشتەرگەری بۆكراوە و ماوەیەكە لەژێر چارەسەر لە نەخۆشخانەكە ماوەتەوە گوایە لەبەر نەدانی پارەی چارەسەر و ڕێگە نەدراوە دەربچێتە دەرەوە و كێشە بۆ نەخۆشەكە دروست کراوە ڕایگه‌یاند: لەسەر بڕیاری وەزیری تەندروستی، لێژنەكانی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی ئەم نەخۆشەی كردووە و بەدواداچوونی وردەكاری كێشەكە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هۆکار یان هەر پێشێلکاریەکی مافی نەخۆش.

ڕاشیگه‌یاند: لەهەر کەمتەرخەمی و سەرپێچیەک ڕێكاری پێویست دەگیرێتەبەر و ڕای گشتی لێ ئاگادار دەكرێتەوە. جارێکی تر بە پێویستی دەزانین کەوا هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاگاداربکەینەوە کەوا دەتوانن بۆ هەر گلەیی و داواکاری و سکاڵا و پێشنیارێک وەزارەتی تەندروستی ئاگاداربکەنەوە لەڕێگەی سندوقەکانی سکاڵا لە هەر نەخۆشخانەیەک یان لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارەی هێڵەکانی گەرم بۆ بەدواداچوون و پشکنین.

٠٧٥٠٨١٦٩٩٩١

٠٧٧١٤٤٤٨١٠٠

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ١٨ ئایار ٢٠٢١

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.