Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:32

وەزیری دارایی و ئابوری لەگەڵ کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی ئایاری 2021 ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری پێشوازی لە بەڕێز (كلێمنس زێمتنەر) كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا و شاندی یاوەری كرد. لەسەرەتای كۆبوونەوەكە (كلێمنس زێمتنەر) پیرۆزبایی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2021 كرد و بە هەنگاوێكی گەورەی بۆ بەرەو پێشچوونی دارایی و ئابوری لە هەرێمی كوردستانی ناوزەند كرد.

لەو كۆبوونەوەیەدا باس لە ڕێكەوتنی نێوان هەرێمی و بەغدا كرا و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و باسی ئاستەنگەكانی بەردەم ڕێكەوتنەكە كرا.

لای خۆشیەوە، كونسوڵی گشتی ئەڵمانیا (كلێمنس زێمتنەر) سەرەرای سوپاسگوزاری بۆ وەزیری دارایی و ئابوری جەختی لەوە كردوە كە دڵخۆشن بە ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری باسی لەوەكرد، ئەڵمانیا دۆستی كوردن، بۆیە دەبێت ئەوانیش پاڵپشتی ئەم ڕێكەوتنە بن.

گوتیشی"لەبەر ئەوەی كێشەی نێوان هەرێم و بەغدا كێشەیەكی سیاسییە نابێت بە پشت بە هیوا ببەسیتن بەڵكو دەبێت زیاتر واقعی بین."

لە كۆتایی كۆبوونەوەكەشدا، ئاوات جەناب نوری ئاماژەی بەوەشدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پابەندی ڕێكەوتنی نێوان هەرێم و بەغدان دەستپێشخەری گەورەیان كردووە تاوەكو ڕێكەوتنێك بێتە ئاراوە لە بەرژەوەندی هەموو عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەت بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.