ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021 ، دوو په‌نابه‌ری كوردستانی ئێران لەبەردەم نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر گردبوونه‌وه و به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، پهنابهرێكیان ئاگری له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا .
ئه‌م په‌نابه‌ره‌ی كه ئاگری له‌خۆی به‌رداوه ناوی (م ، ع ) ته‌مه‌ن 25 ساڵه و خه‌ڵكی شاری بۆكانی كوردستانی ئێرانه .
په‌نابه‌ره‌كه پێش ئه‌وه‌ی ئاگر له‌جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا به‌كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی راگه‌یاند:
ئێمە چوار ساڵە لێرەین و هیچ مافێکمان نیە و UN هیچ وه‌ڵامێکمان ناداتەوە و داواکارییەکانمان پشتگوێ دەخات.
ئەو کەسە لە درێژەدا وتی کە ئێمە وتوومانە ئەگەر داواکارییەکانمان جێبەجێ نەکەن ئەوا خۆمان دەسووتێنین، بەڵام فەرمانبەرانی UN بە ئێمەیان وتووە: لیرە خۆتان نەسووتێنن با هیچ زیانێك بە ئێمە نەگات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.