Erbil 7°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:36

ئیداره‌ی خۆجێی نرخی سووته‌مه‌نیی له‌کوردستانی سووریا به‌رزکرده‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌نێوه‌ندی ئه‌و بارودۆخه‌ سه‌خته‌ مرۆییه‌ی كه‌ كوردستانی سوریا به‌تایبه‌تی و سوریا گشتی پێی تێده‌په‌ڕێت، ئیداره‌ی خۆجێی له‌ باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریا نرخی سووته‌مه‌نیی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی به‌رزكرده‌وه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئیداره‌ی خۆجێی سوریا له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌  بڕیاره‌كه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌پێی پێشنیاری ئیداره‌دانی به‌شی سووته‌مه‌نی بووه‌.

شایانی باسه‌ پێشتر نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی سوپه‌ر به‌ 210 لیره‌ی سووری بوو، به‌ڵام له‌ ئێستادا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی سوپه‌ر گه‌یشتۆته‌ 410 لیره‌ی سووری.

هه‌روه‌ها  نرخی یه‌ك لیتر به‌نزینی مومتازی هاورده‌ كراو به‌ 1،350 لیره‌ی سووری بوو، به‌ڵام بۆ 1،950 لیره‌ی سووری به‌رزبۆته‌وه‌.

هاوكات نرخی غازی ماڵان له‌ 3000 لیره‌ی سووری بۆ 8000 لیره‌ی سووری به‌رزبۆته‌وه‌ .

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.