ئەمڕۆ سێشەممە 18-5-2021، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی کردنەوەی گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن، لە ھەولێر رایگه‌یاند: كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكان و سامانه سرووشتییه‌كه‌ی، به‌ڵام تاكو ئێستا وه‌كو پێویست سوودی لێوه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵام ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و ژێرخانه ئابوورییه‌ی كه پێویسته كوردستان بخاته سه‌ر نه‌خشه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو.
گوتیشی: ئه‌م كارگه‌یه توانای به‌رهه‌مهێنانی 350 هه‌زار تۆن ئاسن و ستیلی هه‌یه و هه‌لیكار بۆ زیاتر له 1000 كه‌س ده‌ڕه‌خسنێت.
راشیگه‌یاند: جێی شانازییه، كه ده‌بینین هه‌رێمی كوردستان رۆژ به رۆژ پڕۆژه‌ی ستراتیژی دروست ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو پارێزگاكان و كوردستانیش. بەردەوام ده‌بین له پشتیوانیكردنی كه‌رتی تایبه‌ت، و به‌رده‌وام له هه‌وڵداین له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ هه‌مه‌جۆركردنی ژێرخانێكی به‌هێزی ئابووری له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی چیتر ئێمه پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات نه‌به‌ستین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد: داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین، كه به‌رده‌وام وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كان، وه‌كو كه‌رتی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار، ته‌نانه‌ت بواری خوێندن و فێركردن و كه‌رتی ته‌ندروستیش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و گه‌وره‌مان هه‌یه، روئیایه‌كی گه‌وره‌مان هه‌یه بۆ پێشخستنی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو رووێكه‌وه، بۆیه پێویستمان به هاوكاری یه‌كتر هه‌یه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانی رایگه‌یاند: خۆشحاڵم كه ده‌بینم ئێمه ته‌نیا قسه‌مان نه‌كردووه، به‌ڵكو رۆژ به رۆژ به‌رهه‌می ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه ده‌بینن، رۆژ به رۆژ ده‌بینین كه كوردستان هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌هاوێژێت بۆ ئه‌وه‌ی پێشبكه‌وێت.
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
بە ناوی خوای گەورە و میهرەبان
بەڕێزان ئامادەبوانی هێژا
رۆژتان باش
من زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم كە لە بۆنەیەكی دیكە لێرە ئامادەین بۆ كردنەوەی كارگەی ئاسنی میدستیل لە هەولێر، كە ئەمە ئەو راستییە پێشان دەدات كە ئێمە لە هەرێمی كوردستان بەردەوامین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بە تایبەتی لەم بۆنەیەدا كە ئەم میدستیلە لە بواری پیشەسازیدا خزمەتێكی گەورەی هەرێمی كوردستان دەكات.
تەنیا بەڵێن نادەین، بەڵكوو بەڵێنەكانیشمان جێبەجێ دەكەین. لە كابینەی نۆیەم بەڵێنمان دا پشتیوانی كەرتی تایبەت بین و هەوڵی هەمەجۆركردنی ئابووریی هەرێم بدەین، خۆشحاڵم دەبینم كارگەیەكی وا گەورە بە ستانداردێكی جیهانی دروست كراوە كە گەورەترین و پێشكەوتووترین كارگەی ئاسنە لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
بیستمان ئەم كارگەیە توانای بەرهەمهێنانی ٣٥٠ تۆن شیش و ستیلی هەیە كە بۆ كوردستان و عێراق و شوێنەكانی دیكەش دەتوانێ بەرهەم بنێرێت، جگە لەوەی هەلی كار بۆ زیاتر لە هەزار كەس دەڕەخسێنێت.
جێی شانازییە رۆژ بە رۆژ پرۆژەی ستراتیژی لە هەرێمی كوردستان دروست دەكرێت، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیكردنی كەرتی تایبەت بۆ هەمەجۆركردنی ژێرخانێكی بەهێزی ئابووری لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی تەنیا پشت بە سەرچاوەیەكی داهات نەبەستین، كوردستان بە كانزاكانی و سامانە سرووشتییەكەی دەوڵەمەندە، بەڵام وەك پێویست تا ئیستا سوودی لێ وەرنەگیراوە. هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی ژێرخانێک دروست بكەین كە كوردستان بخاتە ڕیزی وڵاتانی پێشكەوتوو.
لە پشتیوانیكردنی ئەم هەوڵانە بەردەوام دەبین و سوپاسی هەموو سەرمایەداران دەكەین و داوا لە وەبەرهێنەران دەكەین كە لە كەرتەكانی پیشەسازی، گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و فێركردن و خوێندن بەردەوام بن، بەرنامەیەكی گەورەمان هەیە بۆ پێشخستنی هەرێمی كوردستان لە هەموو رووێژەوە، خۆشحاڵم، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرهەمی بەڵێنەكانمان دەبینین و كوردستان هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ ئەوەی پێش بكەوێت.
دەستخۆشیتان لێ دەكەم و دەستخۆشی لە كاك سەبری ئۆزال دەكەم بۆ ئەم وەبەرهێنانەی كردوویانە، هیوای سەركەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.