Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:16

وه‌زاره‌تی دارایی پڕۆژه‌ یاسای بوودجه‌ تاووتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: 
ئەمڕۆ سێشەممە  18ی ئایاری2021  بەسەرپەرشتی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری و بە بەشداری ڕابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابوری و ڕاوێژكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكان ،  لە دیوانی وەزارەت، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بەڕێوە چوو.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت:    له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری بەخێرهاتنی سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانی وەزارەتی كرد و دەستخۆشی له‌به‌رێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت كرد لەباش بەڕێوەچوونی كارەكانیان بە گشتی  و بەڕێوبەرایەتی بودجە و میلاكات بە تایبەت لە ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021. 

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی دارایی و ئابووریدا هاتووه‌: هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  باس لە ئامادەكردنی  پرۆژە یاسای بودجەكراوە و سەرجەم بڕگەكانی لەلایەن وەزیر و بریكار و سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانەوە تاوتوێكرا و خۆ ئامادەكردن بۆ هەنگاوەكانی دوای تێپەڕاندنی بودجەكرا.

1


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.