Erbil 28°C شەممە 28 ئەیلوول 01:26

رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چاوەڕوانی جێبەجێکردن دایە

کوردستان TV
100%

ناسر ھەرکی، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە رێککەوتنی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر لە چاوەڕوانی جێبەجێکردن دایە.

ناسر ھەرکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئەوەی وەبیرھێناوەتەوە کە تا ئێستا بەغدا و ھەولێر، چەندین کۆبوونەوەیان سەبارەت بە پێکھێنانی خاڵی سەربازیی ھاوبەش لە ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئەنجامداوە بۆ ئەوەی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە چارەسەر بکرێت و گوتی:"ھەر چەند رۆژێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەیەک کرابوو کە تیایدا رێککەوتنکراوە لەسەر شوێنی دیاریکردنی خاڵە سەربازییە ھاوبەشەکان".

گوتیشی: "رێککەوتنە چاوەڕوانی ئەوەیە لەلایەن حکوومەتی ناوەندەوە جێبەجێ بکرێت، دەبێـت جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە ببێتە مایەی ئەوەی لەوە زیاتر ھاووڵاتیی، پێشمەرگە، سەرباز، پۆلیس و چەکداری حەشدی شەعبی نەبنە قوربانی".

پێشتر مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کردبوو کە رێککەوتنی ئەمنی لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان و ھێزەکانی پێشمەرگە لە ناوچە کێشە لەسەرەکان جێبەجێ بکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.