یانه‌ی پاریس سانجێرمان به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی جولیان دراكسلێری ناوه‌ڕاستكاره ئه‌ڵمانیه‌كه‌ی درێژكرده‌وه.
یانه پاریسیه‌كه ڕایگه‌یاند كه گرێبه‌ستی دراكسلێری تا هاوینی ساڵی دووهه‌زاروبیست وچوار درێژكردۆته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ده‌نگوباسیش، یاریزانه ئه‌ڵمانیه‌كه له گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌یدا ڕازی بووه بڕی مووچه‌كه‌ی كه‌مبكرێته‌وه، دراكسلێری ته‌مه‌ن بیست وحه‌وت ساڵ له له سه‌ره‌تای ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده له یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگه‌وه په‌یوه‌ندی به پاریس سانجێرمان كرد‌و له‌و كاته‌وه سه‌دوبیست وحه‌وت یاری به درێسی پیی ئێس جی ئه‌نجامداوه‌و بیست وچوار گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركردووه‌و سی و نۆ گۆڵی دیكه‌شی بۆ هاوكارانی دروستكردووه.
هه‌روه‌ها ده نازناوی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه، له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه‌وه له‌وه‌تای ماوریسیۆ پۆچیتینۆی ئه‌رژه‌نتینی بۆته ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، به‌شداریكردنی دراكسلێر له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه‌كه زیادی كردووه .
پاریس سانجێرمان گرێبه‌ستی جولیان دراکسلێری ناوه‌ڕاستکاره ئه‌ڵمانیه‌که‌ی درێژکرده‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.