Erbil 10°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:59

ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران داوا له‌ بایدن ده‌که‌ن دانووستانی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌

کوردستان TV
#11
100%

چل و سێ ئه‌ندامی كۆماریه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا داوایان له‌ جۆ بایدن كرد دانووستانی ناوه‌كی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران ئێرانیان به‌ پشتیوانیكردنی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس تۆمه‌تبار كرد بۆیه‌ پێیان باشه‌ ڕێككه‌وتن نه‌كرێت، چونكه‌ حه‌ماس له‌ ڕیزی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌ لای ئه‌مه‌ریكا و ئێستا له‌ شه‌ڕدایه‌ له‌ دژی ئیسرائیل.

ئه‌و ئه‌ندامانه‌ له‌ نامه‌یه‌كدا نووسیویانه‌ له‌ دوو رۆژی ڕابردوودا بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌وه‌ كه‌ ئێران پشتیوانیان ده‌كات زنجیره‌یه‌ك هێرشی مووشه‌كیان كردووه‌ته‌ سه‌ر مه‌ده‌نییه‌ ئیسرائیلییه‌كان به‌ تایبه‌تی له‌ قودس. گوتیشیان ئه‌و پرسه‌ جێی نیگه‌رانیمانه‌ و ئێران وڵاتێكه‌ سه‌رپه‌رشتی تیرۆر له‌ جیهاندا ده‌كات.

تێوه‌گلانی ئه‌مه‌ریكا له‌ دانووستان له‌گه‌ڵی و پێشنیازی كه‌مكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ری ملیاران دۆلاری بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و بێگومان به‌و پاره‌یه‌ پشتیوانی حه‌ماس و تیرۆریستانی دیكه‌ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ژنه‌ ئه‌ندامێكی دیموكراته‌كانی كۆنگرێس ئه‌لكساندریا ئوكاسیۆ كورتیز له‌ نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی له‌ بایدن گرت و به‌ پشتیوانیكردنی داگیركاری ئیسرائیل تۆمه‌تباری كرد.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.