Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 21:56

رۆژانه‌ له‌ هیندستان زیاتر له‌ 4 هه‌زار که‌س به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

کوردستان TV
100%

هیندستان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین كاریگه‌ریی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێی له‌سه‌ره‌ له‌ جیهاندا، له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 120 كه‌س به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستانه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، له‌كاته‌كدا له‌ میانی 24 كاتژمێری رابردوودا، چوار هه‌زار و 120 كه‌س به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، 362 هه‌زار و 727 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه‌.

شاره‌زایان هۆشداری ئه‌وه‌یان دا كه‌ ره‌نگه‌ ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوون و گیانله‌ده‌ستدان زۆر له‌وه‌ زیاتر بێت كه‌ ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێت.

هیندستان كه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان به‌و په‌تایه‌ تۆمار ده‌كات، تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌ تیایدا گه‌یشتووه‌ته‌ 23 ملیۆن و 703 هه‌زار و 665 كه‌س، كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ 258 هه‌زار و 317 كه‌س.

هیندستان كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1،4 ملیار كه‌سه‌، له‌ 16ی كانوونی دووه‌مه‌وه‌ كه‌مپینی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌بات و، تا ئێستا 177 ملیۆن و 214 هه‌زار و 256 كه‌س ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی په‌تاكه‌ راگرن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.