Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:21

پارێزگاری هەولێر بەنوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت جەژنی لە خانەی نەوجەوان و منداڵان کرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنج شەمە 2021.5.13، بەنوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەیەکەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەیاوەری یوسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی هەولێر، سەردانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێری کرد و جەژنی لەگەڵ منداڵانی خانەی ناوبراو کرد.

پاشان لەڕێورەسمێکی تایبەتدا، دیاری و جەژنانەی بەسەر کوڕان و کچانی خانەی نەوجەوانان و منداڵانی هەولێر دابەشکرد و لەوبارەیەوە لەووتارێکدا وێڕای جەژنە پیرۆزە ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ بەنوێنەرایەتی  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە ڕاسپاردین لێرە لەنێو ئەو ئازیزانەی خۆمان جەژنە پیرۆزە و نانی بەیانی دیاری و جەژنانە بەسەر ئەو ئازیزانە لەخانەی نەوجەوانان و منداڵانی کوڕان و کچانی هەولێرن دابەشبکەین و سەرەتا و دەسپێکی جەژنمان لەگەڵ ئەو ئازیزانەبێت، بەناوی پارێزگای هەولێر سوپاس بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی هەولێر و بەڕێوەبەر و کارمەند و توێژەرانی کۆمەڵایەتی و مامۆستایانی خانەکە، کەبەپێی ئەوچاودێریە وردەی ئێمە لەپارێزگای هەولێر دەیکەین لەم شوێنەدا حزمەتێکی شایستە و باش پێشکەش بەو ئازیزانە دەکرێت، سوپاس بۆ خێرخوازانیش کەئەوانیش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوکاربوونە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەومنداڵە چاوگەشانە".

پارێزگاری هەولێر هەروەها گوتی: "جارێکی دیکە دەست خۆشی لەسەرپەرشت و بەڕێوەبەر و مامۆستایان دەکەین و جەژنە پیرۆزە لەو ئازیزانە دەکەین و چاووی یەک یەکەی ئەومنداڵە چاوگەشانە ماچ دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، وەکو پارێزگای هەولێر لەخزمەتی ئەو ئازیزانەداین، ئەوانە کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی سەرشانی ئێمەیە وەکو حکومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر و وەزارەتی کار لەخزمەتی ئەو خۆشەویستانەدابین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.