پێشتر بۆ جه‌ژن هه‌ر زوو ئاماده‌كاری تایبه‌تی بۆ ده‌كرا خزمان و دۆستان بۆ جه‌ژنانه و گه‌ردن ئازایی به دڵێكی خۆش و جۆشه‌وه سه‌ردانی یه‌كتریان ده‌كرد، له نێو كورد دا هه‌ر شار و ناوچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌بوو.
وه‌ك هاووڵاتیان له تێكڕای شار‌و ناوچه جیا جیاكانی كوردستان بۆ كوردستان تی ڤی دوان و گووتیان ئه‌و خۆشه‌ویستی و لێك نزیك بونه‌وه‌ی پێشتر هه‌بوو، له زه‌مه‌نی ئێستادا زۆر لاواز بووه هه‌روه‌ك مام حاجی ئه‌حمه‌د كه خه‌ڵكی ئاكرێ بوو گوتی: سیله‌ی ره‌حم و خۆشه‌ویستی كه‌م بووه.ئه‌وه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێت و گه‌رم و گوڕی تێدا ماوه ، ته‌نها لای منداڵانه بۆ ئه‌وان چێژی خۆی هه‌یه به‌یانیان زوو هه‌ڵده‌ستن و ڕوو له دراوسێ و خزمان ده‌كه‌ن كه هه‌ریه‌كه‌و به كۆشێك نوقڵ و شیرنی ده‌گه‌ڕێته‌وه،
نه‌نه سوسن كه ئافره‌تێكی به ته‌مه‌نی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی گوتی :من له جه‌ژنان دا پاره ئاماده ده‌كه‌م بۆ نه‌وه‌كانم و منداڵانی گه‌ڕه‌ك.
گوتیشی: كاتێك پاره‌یان پێ ده‌ده‌م خۆم ده‌زانم چه‌نده دڵخۆش ده‌بن چونكه له سه‌ده‌كانی ڕابردوو منیش وه‌ك ئه‌وان له گوند له لایه‌ن نهن و باپیره‌مه‌وه پاره‌م پێ ده‌درا.
هه‌روه‌ها دكتۆر ڕه‌شاد عه‌دنانیش وه‌ك پزیشكی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان گوتی: هیوادارم له‌م جه‌ژنه كه‌مترین تێكه‌ڵ بوون هه‌بێت چونكه ئه‌م دووساڵه له‌به‌ر كۆڕۆنا له‌ززه‌تی جه‌ژن نه‌ماوه بۆیه هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیان بۆ خۆ پارێزی.
ڕاپۆرت/ فه‌رمان عه‌لی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.