Erbil 29°C سێشەممە 24 ئەیلوول 09:21

پارێزگاری ھەولێر : دوای جەژن دەست بە چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دەکرێت

کوردستان TV
100%

دوای ئەنجامدانی جەژنی رەمەزان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ھیوای خواست کە ئەم جەژنە ببێتە جەژنی تەبایی و یەکڕیزی گەلی کورد و ئەوەیشی خستەڕوو کە شوێنەگەشتیارییەکان لە ژێر رێنماییە تەندروستییەکان کراوە دەبن.

پارێزگاری ھەولێر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییه‌كه‌دا گوتی: وێڕای پیرۆزباییکردن لە خەڵکی ھەرێمی کوردستان، ھیوادارین ئەم جەژنە ببێتە جەژنی برایەتی و یەکڕیزی گەلی کوردستان ، بێگومان مەترسییەکانی کۆرۆنا زۆرن، ھیوادارین کە ھاووڵاتییان ھاوکاربن و، لەمیانی ئەو سێ رۆژەی جەژن کەمترین بەریەککەوتن ھەبێت و بەشێوەیەکی خۆپارێزی جەژنەکە بەڕێبکەن بۆ ئەوەی کەمترین زەرەر ھەبێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا،  ئومێد خۆشناو سەبارەی بە ھاتنی گەشتیار و کرانەوەی شوێنە گەشتیارییەکان گوتی: "بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەوەیە کە لە ھەموو ھەرێمی کوردستان گرووپی گەشتیاری داخل نابێت، بەڵام شوێنە گەشتیارییەکان بە رێنماییەکانی خۆپارێزی و چاودیری دەزگا پەیوەندارەکان کراوە دەبن".

لەبارەی پرسێکی دیکەی تایبەت بە زەوییەکانی ھەشتی حەسارۆک کە دوێنێ مەسرور بارزانی،سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان سەردانی شوێنەکەی کرد و بەڵێنی دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی بە ھاووڵاتییاندا، پاڕێزگاری ھەولێر ئومێد خۆشناو گوتی: "دوێنێ سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم سەردانی شوێنەکەی کرد و یاوەری جەنابیان بووین و، لەمیانی بەسەرکردنەوەی شوێنەکە. موژدەی بەم خەڵکە دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکەیان چارەسەر دەبێت، ھەربۆیە لەدوای پشووەکانی جەژن پڕۆسەی ئەنجامدانی ئەو میکانزمە دەستپێدەکات، ھاوکات ئەم بابەتە تەنیا پەیوەست نیە بە زەوییەکانی ھەشتی حەسارۆک، بەڵکو بۆ ھەر شوێنێکی دیکەی ھاوشێوە کە ھەمان کێشەی ھەبێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.