Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 13:20

به‌هۆی ڤایرۆسی هیندی نرخی نه‌وت دابه‌زی

کوردستان TV
100%

به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی قه‌یرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هیندستان كه‌ سێیه‌م گه‌وره‌ترین هاورده‌كاری نه‌وته‌ له‌ جیهاندا، نرخی نه‌وت دابه‌زی.

له‌كاتژمێر 9:45 خووله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت 68 دۆلارو 45 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

له‌هه‌مانكاتدا  نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تێكساس به‌ 65 دۆلار و 25 سه‌نت فرۆشرا.

شایانی باسه‌ له‌كاتی داخستی بازاردا نرخی نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌ 69 دۆلار و 32 سه‌نت و ئه‌مڕۆش له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕدا به‌ 68 دۆلار و 96 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.