بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كردهوه: لە سنوری ماوەت 2000 دۆنم پوش و پاوان سوتا .
بهرێوهبهرایهتییهكه رایدهگهێنێت: بە هۆکارێکی نادیار لە شاخی ( گردە ڕەش ) لە سنوری گوندی بەرگورد ئاگرێکی فراوان کەوەتەوە ، لەگەڵ بیستنی هەواڵەکە دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی ماوەت گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە . بەڵام بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە شوێنی دیاریکراو ئاستەنگی بۆ کارمەندان دروست ببوو کە ڕێگربوو لە خێرا کوژاندنەوەی ئاگرەکە ، پاش هەوڵ و ماندوونێکی زۆر دواجار توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و بکوژێنرێتەوە .
پۆلیسی دارستان و ژینگهی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی ( 2000 ) دۆنم لە پوش و پاوان و داری سروشتی ، هەروەها نزیکەی ( 20 ) دۆنم ڕەزو باخی هاووڵاتیان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.