Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:30

5 سه‌رپێچیکار ده‌سگیر کران کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیربوون

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌، لە پێناو پاراستنی سروشت و ژینگە و ڕێگریکردن لە سەرپێچیکاران مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك  دەرچوونێکی مەیدانیان ئەنجامدا و دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنینی سنوری چالاکیەکانیان ، لە ئەنجامدا توانیان لە سنوری گوندی ( غەمزە )ی سەر بە ناحیەی سیتەك (5 ) هاووڵاتی دەستگیر بکەن کە سەرقاڵی هەڵکەندنی بیر بوون. 

راشیده‌گه‌یه‌نن: هەروەها دەستگیرا بەسەر ( 2 ) ئامێری بیرلێدان .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات:  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کرایەوە و ڕێکاری یاسایی لە دژیان گیرایەبەر .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.