Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:28

شاندێکی یۆنان بۆ کاری بازرگانی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%


بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت، بۆ جێبەجێکردنی کاری بازرگانی لە ھەرێمی کوردستان شاندێکی باڵای یۆنان کە پێک ھاتووە لە سەرۆکوەزیران و کۆمەڵێک گەورەبازرگانی یۆنان، سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

ئەسکەندەر محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانیی ھەرێمی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: کونسووڵی یۆنان  رۆژی سێشه‌مه‌11-5-2021 سەردانی ئێمەی کرد و باسی لەوە کرد، بڕیارە شاندێکی گەورەی یۆنان کە پێک ھاتووە لە سەرۆکوەزیران و چەند وەزیر و گەورەبازرگانان و کۆمپانیاکانی یۆنان سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و باسی وەبەرھێنان بکەن لە سێکتەرەکانی وزەی گۆڕاو و بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوە.

ده‌شڵێت: یۆنان دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بەرەوپێش ببات، بە تایبەتی لە بواری بازرگانیدا، چونکە ھەرێمی کوردستان بە ناوچەیەکی گرنگ و باش دەزانن بۆ ئەوەی کاری وەبەرھێنانی لێ بکەن و ئێمەش ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکەین بۆ ئەوەی کاری وەبەرھێنان بکەن.

هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: ئەوان خۆیان کاتەکە دیاری دەکەن بۆ ئەوەی سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن، ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ ھەرێمی کوردستان ھەیە، چونکە ھەرێمی کوردستان ھەمیشە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتان باش بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.