Erbil 21°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:27

سبه‌ی له‌ سه‌رجه‌م دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌وامی فه‌رمییه‌

کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی میدیاو زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، پیرۆزبایی لە هاووڵاتییان و موسڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی دەکەین.

ڕاشیگه‌یاند: هاووڵاتیانی خۆشەویستیش ئاگادار دەکەینەوە کە سبەی چوارشەممە دەوامی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەنها ڕۆژی پێنجشەممە کە یەکەم ڕۆژی جەژنە، دەبێتە پشوو.

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: دەوامی فەرمیش هەفتەی ئایندە لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٥/١٦ دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ٢٠٢١/٥/١١

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.