Erbil 6°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 00:54

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی عێراق لەتاران بانگهێشت دەکات

کوردستان TV
#11
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی عێراق لەتاران بانگهێشت دەکات و نامەیەکی نیگەرانی پێدەدات.

خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فراوان له‌كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران ئاگریان له‌ دیواری ده‌روازه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێران به‌ردا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئیران باڵیۆزی عێراق لەتاران بانگهێشت کردووە و نامەیەکی ناڕەزایەتی و نیگەرانی لەبارەی هێرشکردنە سەر کونسوڵخانەی وڵاتەکەی لەکەربەلا رادەستکردووە.

لەو نامەیەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای لەحکومەتی عێراق کردوە هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی دیپلۆماتكاران بەپێی رێککەوتنی ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و شه‌ست و سێی ڤیەننا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێویستە حکومەتی عێراق سەلامەتی و ئاسایشی نوێنەرایەتی دپلۆماسی ئێران لەوڵاتەکەیان بپارێزێت.

شه‌وی رابردوو، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كه‌ ماتۆڕسكیلیان پێ بوو هێرشیانكرده‌ سه‌ر ئیهاب جه‌واد وه‌زنی، یه‌كێك له‌چالاكوانه‌كانی خۆپیشاندانی تشرین و كوشتیان، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی فراوان له‌كه‌ربه‌لا ده‌ستیپێكرد و خۆپیشانده‌ران ئاگریان به‌ردایه‌ ده‌روازه‌ی كونسوڵخانه‌ی ئێران.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.