Erbil 9°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:55

کاردانه‌وه‌ی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر سووتاندنی شووره‌ی کونسو‌ڵخانه‌که‌یان له‌ که‌ربه‌لا 

كاردانه‌وه‌ی ئێران له‌ به‌رامبه‌ر سووتاندنی شووره‌ی كونسو‌ڵخانه‌كه‌یان له‌ كه‌ربه‌لا 
کوردستان TV
100%

كۆماری ئیسلامی ئێران له‌باره‌ی سوتاندنی كونسو‌ڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ كه‌ربه‌لا كاردانه‌ی خۆی نیشاندا. 

سه‌عید خه‌تیبزاده‌  گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ وه‌ڵامی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ كه‌ربه‌لا و سوتاندنیی، یاداشتنامه‌یه‌كی نارازیبوونی راده‌ستی كونسوڵخانه‌ی عێراق له‌ ئێران كرد و تێیدا رایگه‌یاند: تاران چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له‌ حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌ له‌و رووداوه‌ به‌ ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆی هه‌ڵبستێت. 

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له یاداششتامه‌ ناڕازینه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوو: ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکەین کە کرایە سەر شوێنه‌ دیپلۆماسییەکانی خۆمان لە عێراق و داوا له‌ حکومەتی عێراق ده‌كه‌ین، له‌ ئەرکەکانی بۆ پاراستنی شوێنه‌ دیپلۆماسییەکانی ئێران، بەو په‌ڕی وریاییه‌وه‌ هه‌نگاو بنێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.