Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:42

به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق به‌شداریى هیچ هاوپه‌یمانییه‌ک ناکه‌ین

کوردستان TV
100%


به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى  رایده‌گه‌ێنێت، بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، پارتى دیموکراتى کوردستان له‌ هه‌رێمى کوردستان به‌ 31 کانید به‌شدار دەبێت و به ‌کۆى گشتیش ده‌کاته‌ 55 کاندید له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق، به ‌شێویه‌ک له ‌ته‌واوى ناوچه‌کانى  مووسڵ، که‌رکووک، سه‌لاحه‌دین، داقووق، ڕومادى، که‌ربه‌لا و، به‌دره‌ و جه‌سان، کاندیان ده‌بێت و، ده‌شڵێت، پارتى له‌ ته‌واوى بازنه‌کان به‌ سه‌ربه‌خۆ داده‌به‌زێت و به‌شداریى هیچ هاوپه‌یمانییه‌ک ناکات.

خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى دیموکراتى کوردستان، به ‌ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ مانگى تشرینى یه‌که‌م، ته‌واو جیاوازه‌ له‌و سیستمانه‌ى که ‌پێشتر هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێ به‌ڕێوه ‌چووه‌، پێشتر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانى ڕابردوو ده‌نگده‌ر له ‌پێشان ده‌نگى به ‌لیست ده‌دا و دواتر کاندیدى حزبه‌کان، ئێستا ڕێک پێچه‌وانه‌وه‌یه‌، واته‌ له‌برى لیستى حزبه‌کان، کاندید بۆخۆى واجهه‌یه‌ له‌ لیسته‌که،‌ بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر جاران کاندێکى یه‌که‌م 100هه‌زار ده‌نگى به‌ده‌ست بهێنابایه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌نگى ده‌برد که‌ پێى ده‌رده‌چوو، دواتر ده‌نگه‌کانى بۆ کاندیدى دواترى هه‌مان لیست ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئێستا چه‌ند ده‌نگ بهێنێت بۆ خۆیه‌تى و ئه‌وه‌شى له‌ ده‌نگى پێویستى کورسییه‌که‌ زیاتر بێت، به‌فیڕۆ ده‌چێت، واته‌ ده‌نگى هیچ کاندیدێک بۆ کاندیدێکى دیکه‌ ناڕوات.

 راشیده‌گه‌ێنێت: ئێستا هه‌ڵسانگاندن بۆ ناوى کاندیده‌کان له‌ لایه‌ن کۆمسیۆنه‌وە ده‌ستى پێ کردووه‌ و ده‌ هه‌فته‌ى له‌ به‌رده‌مه‌ بۆ پێداچوونه‌وه‌ى ته‌واوى ناوه‌کان، به‌ده‌ر له‌وه‌ش، ئێمه‌ وه‌ک پارتى پێداچوونه‌وه‌ و هه‌ڵسانگاندمان بۆ کاندیدانى خۆمان ده‌بێت، بڕوانامه‌، کارامه‌یى و لێهاتوویى و پسپۆڕى له ‌بوارى تایبه‌ت، هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌یه‌ که‌ وه‌ک ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى پارتى جه‌ختمان لێ کردووەته‌وه‌، به‌ پرۆسه‌یه‌کى ورد و شه‌فاف ناوى کاندیده‌کانمان ڕاده‌ستى کۆمسیۆن کردووه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بوونى هاوپه‌یمانى له‌ ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیدارەی هه‌رێم، به‌رپرسى ده‌زگا هه‌ڵبژاردنى پارتى ڕوونی کرده‌وه‌: بوونى هاوپه‌یمانى گرنگ و پێوست بوو له‌و ناوچانه‌ تاوه‌کوو بکرێتە میکانزمێک بۆ به‌فیڕۆنه‌چوونى ده‌نگى کورد، چونکه‌ ده‌مانتوانى ناوى ته‌واوى کاندیده‌کانمان بکردایه‌ته‌ لیست، ئه‌وکات ده‌نگمان به ‌لیسته‌که‌ ده‌دا ئه‌مه‌ش بێگومان وای ده‌کرد هیچ ده‌نگێکمان پووچه‌ڵ نه‌ده‌بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.