Erbil 8°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 10:46

حکومه‌تی هه‌رێم 9 به‌نداوی گه‌وره‌ بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاو دروست ده‌کات

کوردستان TV
100%


وەزیری کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هەرێم  رایده‌گه‌ێنێت: لە هەرێم نۆ بەنداوی گەورە بۆ ئاو دروستدەکەن و سیستمی دروستکردنەکەیان لەسەر سیستمی PPP دەبێت.


 له‌راگه‌یاندراوێكدا، بێگه‌ر تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی یه‌كشه‌مه‌ 9- 5- 2021 ، کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەچوو، رایده‌گه‌ێنێت:  لەکۆبونەوەکەدا بابەتی دروست کردنی بەنداوی ستراتیژی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکرا .

وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەرلەم کۆبونەوەیەدا بڕیاردرا کە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕووی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەلی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێریە گەورەکان، کەئەمەش بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە وەزارەت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر وەک پلانی رووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.


شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.