دەزگای لوتکە بۆ کاروباری كۆچ و پەنابەران بڵاویکردەوە، کۆمەڵێک گەشتیار کە ژمارەیان 32 کەس دهبێت ، لە 16ی نیسان سەردانی وڵاتی میسریان کردووە بەمەبەستی گەشتوگەڕان بە چەند شارێکی ئەو وڵاتە، لەلایەن شۆفێرێکی میسرییەوە بەرەو شاری ئەسکەندەرییە دەبرێن و لە ناوچەیەکی قەدەغەکراوی ئەو سنورە بەجێیان دەهێڵێت و دواتر لەلایەن پاسەوانانی سنوری وڵاتەکەوە دەستگیر دەکرێن، کە وا زانراوە ئەم هاووڵاتییانە بیانەوێت لەو سنوورەوە کۆچ بکەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا
.
دهزگای لووتكه راشیدهگهێنێت، ئەو گەشتیارە کوردانە ماوەی شهش ڕۆژە لە بنکەیەکی پۆلیس لە وڵاتی میسر دەستبەسەرن و لە ژیانێکی سەختدان بەهۆی کەمی و نەبوونی ئاو و خۆراکەوە لە گەراجی ئۆتۆمبیلەکانی پۆلیس دا دەستبەسەرن.
دهزگاكه ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: پاش لێکۆڵینەوە لە ڕاستی ناسنامەی ئەو هاووڵاتییانە، دادگا بڕیاری داوە کە 11ی ئەم مانگە بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.