لەدوای ئەوەی مەڵبەندی دووی یەکێتی له‌كه‌ركوك رازی نەبووھەریەکە لە دیلان غەفوور پەرلەمانتاری ئێستای یەکێتی و سالم مەجید بەرێوبەری ئەوقاف لەسەر پشکی یەکێتی و خەبات ئەسعەد راوێژکاری پارێزگار لەسەر پشکی یەکێتیی و عەباسە رەش بەرێوەبەری پێشووتری پاسپۆرت، خۆیان كاندید بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
له‌ئێستادا ، ئه‌م چوار كاندیده بڕیاریانداوە وەک سەربەخۆ خۆیان کاندید بکەن و ئەوەش نیگەرانی کاندیدە فەڕمییەکانی یەکێتیی لێکەوتووەتەوە، بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە زیان بەدەنگەکانی حزبەکەیان بگات لەشارەکە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چوار كادیری باڵای ئه‌و حزبه، كه پێك هاتوون له دیلان غه‌فوور، په‌رله‌مانتار و خه‌بات ئه‌سعه‌د، راوێژكاری پارێزگار و عه‌باسه ره‌ش، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرت و سالم مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی كه‌ركووك، به‌هۆی كاندیدنهكردنیان له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یانه‌وه، جیابوونه‌ته‌وه و خۆیان كاندید ده‌كه‌ن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.