Erbil 34°C دووشەممە 23 ئەیلوول 13:31

ھەوڵێکی تیرۆریستی بۆ تەقاندنەوەی بیرە نەوتێک لە کەرکووک پووچه‌ڵکرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

ھێزە ئەمنییەکانی عێراق ھەوڵی تیرۆریستییان بۆ تەقاندنەوەی بیرە نەوتێک لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، پووچەڵکردەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، بۆمبێک کە لە نزیک بیری ژمارە 196 لە کێڵگەی بای حەسەن باکووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک چێنراوبوو، بۆئەوەی بیرە نەوتەکەی پێ بتەقێندرێتەوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە بۆمبەکە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە، پووچەڵکراوەتەوە.

ئەمەیش دوای ئەوەی دێت کە چەند رۆژێک لەمەوبەر تیرۆریستان ھێرشیانکردبووە سەر کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و لە ئاکامدا، ژمارەیەک پۆلیسی نەوت و غاز کوژران و برینداربوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.