Erbil 19°C چوارشەممە 13 تشرینی دووەم 10:09

ئه‌مریکا ده‌ستی به‌سه‌ر به‌له‌مێکی پڕ له‌ چه‌کی نایاسایی له‌ ده‌ریای عه‌ره‌بدا گرت

کوردستان TV
100%

كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌می ئه‌مریكا رایگه‌یاند: كه‌شتیی "یو. ئێس. ئێس. مۆنتێری" سه‌ر به‌ كه‌شتیگه‌لی پێنجه‌م، ده‌ستی به‌سه‌ر به‌له‌مێكدا گرتووه‌ كه‌ چه‌كی نایاسایی باركردووه‌ له‌ باكوری ده‌ریای عه‌ره‌ب.

ئه‌و چه‌كانه‌ش، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی، پێكدێن له‌ چه‌كی پێشكه‌وتووی رووسی و چینی كه‌ بریتین له‌ چه‌كی قورس، مووشه‌كی دژه‌ تانك، چه‌كی نیشانه‌ شكێن، پێگه‌ی تێگرتنی مووشه‌ك، ره‌شاش و هه‌زاران تفه‌نگی هێرشبه‌ری چینی.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، پرۆسه‌ی ده‌ستبه‌سه‌رگرتنه‌كه‌ له‌ رێكه‌وتی 7ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌چووه‌. هاوكات، باره‌گای ناوه‌ندی هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكا، جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن به‌مه‌به‌ستی ئاشكراكردنی ئاراسته‌ی كۆتایی ئه‌م به‌له‌مه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.