Erbil 32°C دووشەممە 23 ئەیلوول 11:21

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانییەوە

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەکاتەوە کە ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجی کۆنی دەست بەسەراگرتنی ئوتومبیل لە ڕێگای عەربەت دەستیان بەسەردا گیراوە و ژمارەیان (144) ئۆتۆمبێلە.
هاتووچۆی سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت: لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەم ئاگادارییە لە ماوەی (15) رۆژدا واتە لە بەرواری 9.5.2021 تا دوا بەروار کە دەکاتە 23.5.2021 سەردانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان بکەن لە تاسڵوجە بەمەبەستی وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان، بەم مەرجانەی خوارەوە ئۆتۆمبێلەکان را دەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە: 

1. وەرگرتنی بەڵێننامە کە ئوتومبیلەکە لە ماوەی (72) کاتژمێردا بباتە دەرەوەی هەرێم.

2. هەر ئۆتۆمبیلێک سزای لەسەر بێت، پێویستە خاوەنەکەی لە هەر شوێنێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆی هەرێم بڕی سزاکە بدات. 

3. پارەی گەراجانە وەردەگیرێت بەرامبەر ئەو ماوەیەی ئۆتۆمبێلەکە لە گەراجی دەست بەسەرداگرتندا بووە. 

4. هێنانی بەڵگەنامەی خاوەندارێتی. 

هاتووچۆ سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەگەر لە ماوەی ئەو (15) رۆژەدا خاوەن ئوتومبیلەکان نەهاتن بۆ وەرگرتنەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان ئەوا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەو ئۆتۆمبێلانە بەشێوەی سکراب بە پرۆسەی زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشێت.

لیستی ئۆتۆمبَیلەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

1

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.