وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وادەی کۆتاییهاتنی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵی راگهیاند و دەڵێت: لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت.
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بە گرتنەبەرى رێنماییە تەندروستییەکان ئاماژەکان بڕیارە لە 16-5-2021 پرۆسەی خوێندن دەست پێبکەینەوە، گوتیشی: لەو بڕوایەدام یەکەم رۆژی وەرزی هاوین کۆتا رۆژی پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵ بێت، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها تاقیکردنەوەکانە لە پۆلی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی.
راشیگهیاند: هەوڵمانداوە بۆ دابینکردنی ئامێری فێنکەرەوە بۆ قوتابخانەکان و بەردەوامین، بەڵام پرۆسەی خوێندن ماوەیەکی کەم لە وەرزی گەرما دەمێنێتەوە.
ههروهها ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: زۆربەى قوتابخانەکان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەشێوەیەکى گشتى لە کابینەى نۆ کارى باش کراوە و توانراوە 42 قوتابخانە و باخچەى نوێ بکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.